مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردن، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانییان كرد.

له‌ دیدره‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/6/2019 به‌ڕێوه‌ چوو، مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی دووپات كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی سه‌ردان و پشتگیریی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و جه‌ختی له‌ گرنگیی هاوكاری و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ‌كرده‌وه‌.

زۆرترین بینراو