مووچەی هەندێك كارمەند كم دەكرێتەوە

مووچەی هەندێك كارمەند كم دەكرێتەوە

زاری كرمانجی: لە كۆبوونەوەی دوێنی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەسەر كۆمەڵێك بابەت دران لە نێوشیاندا كم كردنەوەی مووچەی هەندێك كارمەند ئەویش بەپێی پلەكانیان.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی كە نەیویست ناوی بنوسرێت بە زاری كرمانجی گووت" بەپێی ئەو بڕیارە هەر كارمەندێك مووچەی لە 4 ملیۆن دینار زیاتر بێت، بڕینی مووچە دەیگرێتەوە".
زیاتر گووتی" بڕینی مووچەكان بە پێی پلەی وەزیفی دەبێت، لە وەزیرەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و راوێژكارانەوە دەست پێ دەكات و بڕینی مووچەكەیان لە30% دەست پێ دەكات تا دەگاتە 50%، بەڵام هێشتا رێنمایی بۆ ئەم بڕیارەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەرنەچووە، دوای دەرچوونی رێنماییەكە بەرچاو روونی زیاتر دەبێت ".

زۆرترین بینراو