مۆدریچ ریال مەدرید جێ دەهێڵێ

مۆدریچ ریال مەدرید جێ دەهێڵێ

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: وا دیارە هاوینی داهاتوو یانەی ریال مەدرید گۆڕانكاری دیكەی بەسەر ریزەكانی دێت، بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەیەكی ئیسپانی لۆكا مۆدریچ مێرەنگی بەجێ دەهێڵێت و دوو ئەستێرەی پێشووی یانەكەش كە بە خواستن لە یانەكانی دیكە یاری دەكەن دەگەڕێنەوە.
رۆژنامەی (كۆنفیدینسال)ی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە، مۆدریچ بەهۆی رۆیشتنی لە ریال مەدرید لە كۆتایی ئەم وەرزەدا رێگا خۆشكەر دەبێت بۆ ئەوەی (مارتین ئۆدیگارد) و (دانی سیبایۆس) لە هەردوو یانەی سۆسیداد و ئاڕسناڵ بۆ ریال مەدرید بگەڕێنەوە، بە گوێرەی هەواڵەكە رۆیشتنی مۆدرێچ لە لایەن كارگێڕی ریال مەدرید كارئاسانی بۆ كراوە و یاریزانە كڕواتییەكە ئازاد كراوە لە نێوان رۆیشتن یان تازە كردنەوەی گرێبەستەكەی بۆ وەرزێك بەڵام بەهۆی یارینەكردنی بە شێوەیەكی سەرەكی ئەگەری رۆیشتنی مۆدریچ زیاتر بووە.
جێی ئاماژەیە، مۆدریچ لەگەڵ ریال مەدرید چەندین پاڵەوانێتی دەستەبەر كردوە، لە لایەن چەندین یانە چاودێری دەكرێت، بەڵام ئینتەر میلان نزیكترین یانەیە كە یاریزانەكە بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو