مۆز ژنان لە جەڵتەی مێشك دەپارێزێت

مۆز ژنان لە جەڵتەی مێشك دەپارێزێت

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی ئەمریكی رۆژانە خواردنی مۆزێك، ژنان لەئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك دەپارێزێت، بە تایبەت ئەو ژنانەی كە تەمەنیان رووەو هەڵكشانە.
توێژینەوەكە لەسەر 90 هەزار ژن ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 50 بۆ 90 ساڵیدا بووە، بۆماوەیەك چاودێری كراوان و داوا لە بەشێكیان كراوە كە رۆژانە مۆزێك بخۆن.
توێژیەرەكان بۆیان دەركەوتووە، خواردنی مۆز دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشوبون بە جەڵتەی مێشك بەڕێژەی %12 بۆ ئەو ژنانەش كە كێشەی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە، خواردنی مۆز ئەگەری تووشبونیان بە جەڵتەی مێشك بە رێژەی %27 كەم دەكاتەوە.
پسپۆڕەكان هۆكاری ئەم سوودەی مۆز دەگێڕنەوە بۆ دەوڵەمەندی بە پۆتاسیۆم كە كە چەندین سوودی هەیە، بۆیە داوا دەكەن كە رۆژانە بڕێك لەو خۆراكانە بخورێت كە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، بەڵام گرنگە پۆتاسیۆمەكە لە سەرچاوەی سروشتییەوە بەدەست لەش بكەوێت و پەنا نەبرێتە بەر دەرمانی پزیشكی.

زۆرترین بینراو