مەترسییەكانی دابەزاندنی كێش بەشێوەیەكی ناتەندروست

مەترسییەكانی دابەزاندنی كێش بەشێوەیەكی ناتەندروست

زۆر كەس بە هۆی رجێم گرتن كێشی لەشیان دادەبەزێنن بێ ئەوەی ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن، كێش دەبێت بە گوێرەی تەمەن و باڵای كەسەكە بێت، نەخواردنی هەندێك خۆراك یا رجێم گرتن بەبێ زانیاری تەندروستی دەبێتە هۆكاری لاوازییەكی ناتەندروست.
-كەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن، دەبێتە هۆی كەم گەیشتنی خۆراك بە لەش.
-دووركەوتنەوە لە خواردن بە شێوازێكی نادروست، كەمكردنەوەی خواردن لە كاتی نەخۆشیدا.
-كەم خواردنی خۆراك بە هۆكارە جیاجیاكان، بۆ نموونە هەندێك لە وەرزشوانان بۆ دابەزاندنی كێَشیان خواردنی كەم دەخۆن، یا هەندێك لە هەرزەكاران هەست بە زۆربوونی كێشیان دەكەن خواردن كەم دەكەنەوە و دەبێتە هۆی لاوازی جەستەیان.
-شارەزا نەبوون بە رژێمە خۆراكییە دروست و گونجاوەكان، یەكێكی ترە لە هۆكارەكانی لاواز بوون.
-تووشبوونی لەش بە زیندەوەری مشەخۆر، كە دەبێتە هۆی لاوازی و هەندێك لەو مشەخۆرانە خۆراكی ناو لەشی مروڤ بە كار دەهێنن، دەبێتە هۆی ئەوەی بە پێی پێویست خۆراك نەگاتە لەش.

 

زۆرترین بینراو