مەسروور بارزانی: بە پەرۆشین بۆ لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ کازمی

مەسروور بارزانی: بە پەرۆشین بۆ لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ کازمی

زاری كرمانجی - هەولێر :سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کرد و رایگەیاند، دەستبەکاربوونی کازمی لە کاتێکی گرنگە بۆ کوردستان و عێراق.

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکیدا نووسیوویەتی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە.

مەسروور بارزانی لە توویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، دەستبەکاربوونی کازمی لە کاتێکی گرنگە هەم بۆ کوردستان و هەمیش بۆ عێراق، کە بەیەکەوە رووبەڕووی ئاستەنگی هاوبەش بووینەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، بە پەرۆشەوەن بۆ لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ کازمی و کابینەکەی.

رۆژی پێنجشەممە 07-05-2020 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کابینەکەی مستەفا کازمی پەسندکرا و وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق متمانەی پێدرا، لە توویتێکیشیدا بە زمانی کوردی دوای هەڵبژاردنی، کازمی رایگەیاند، "بێ راوەستان کاردەکەم بۆ بەدەستهێنانی بڕوای گەلەکەم".

زۆرترین بینراو