نابێت فەرمانگەكان راستەوخۆ كارمەندان بنێنرن بۆ پشكنینی كۆرۆنا

نابێت فەرمانگەكان راستەوخۆ كارمەندان بنێنرن بۆ پشكنینی كۆرۆنا

زاری كرمانجی-سۆران: بەپێی نووسراوێكی قائیمقامیەتی قەزای سۆران، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی شاری سۆران كراوە، بەهیچ شێوەیەك راستەوخۆ كەس نەنێرن بۆ پشكنینی كۆرۆنا.
لە نووسراوەكەی قائیمقامیەتی قەزای سۆران، كە كۆپییەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تێدا هاتووە: لەسەر داواكاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی شاری سۆران كراوە بەهیچ شێوەیەك راستەوخۆ كەس نەنێرن بۆ پشكنینی كۆرۆنا، بەڵكوو دەبێت بەپێی رێنمایی بێت و پێویستە پسولەی پزیشكی پسپۆری لەگەڵ بێت.

 

زۆرترین بینراو