ناجێگری نرخی دۆلار هەرای لە بازاڕ ناوەتەوە 

ناجێگری نرخی دۆلار هەرای لە بازاڕ ناوەتەوە 

ناجێگر بوونی نرخی دۆلار ئالۆزی لە نێو بازاڕ دروستكردووە، لە لایەك حكومەت بڕیاری داوە هەر دۆلارێك بە 145 دینار مامەلەیی پێوە بكرێت و بودجای ساَلی 2021ی لەسەر ئەم نرخە دیاری كردووە، لە لایەكی دیكەشەوە دەنگۆی دابەزاندنی نرخی یەك دۆلار بۆ 130 دینار بڵاوبۆتەوە بۆیە ناسەقامگیری زۆر بازاڕ داوی داگیر كردووە.
دوێنی لەگەڵ دەستكردن بە خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژە یاسای بودجە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دابەزاندنی نرخی 100 دۆلار بەرامبەر130 هەزار دینار، بازاڕی دۆلار پشێوی تێكەوت، لەوبارەیەوە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " لەم دۆخەی ئێستادا حكومەتی عێراق نیازی دابەزاندنی نرخی گۆڕینەوەی دۆلاری بەرامبەر نییە‌، گۆڕانكاری لە نرخی ئێستادا ناكات، چونكە ئەو نرخەی لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 دا بۆ دۆلار دانراوە لە دەسەڵاتی پەرلەماندا نییە گۆڕانكاری تێدا بكات و لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە و حكومەت لەسەر ئەو نرخە داهات و خەرجییەكانی دیاریكردووە." 
لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر 145 هەزار دینار دیاریكراوە.
 

زۆرترین بینراو