ناحیەی خەلیفان كەرەنتینە دەكرێت

ناحیەی خەلیفان كەرەنتینە دەكرێت

كاروان كەریمخان، بەرێوەبەری ناحیەی خەلیفان بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی گوتی:" بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست و رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناحیەی خەلیفان كەرەنتینە دەكرێت".
دوێنی یەكشەممە، هاووڵاتییەك لە بەریتانیا گەڕابووەوە، وەك یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەكە تۆماركرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 30/03/2020، وەزارەی تەندروستی بڵاویكردەوە، پێنج تووشبووی نوێ كە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن و هەموویان كەسوكار و بەركەوتووی تووشبووەكەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانن، تۆماركراون، ئەوەش وای كرد كە بەرپرسانی شارەكە كۆبوونەوەیەكی بە پەلە بكەن بۆ رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناحیەی خەلیفان كەرەنتینە بكەن".

زۆرترین بینراو