ناشتنی 37 نەمام بۆ گیانی پاکیان 

ناشتنی 37 نەمام بۆ گیانی پاکیان 

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی:  ئەمڕۆ هەلمەتێکی بەرفراوانی نەمام چاندن، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لەم هەلمەتەی ناشتنی نەمامی وەفاداری دا، هەریەک لە پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاکردنی ژینگە، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و کەس و کاری  ئەو پزیشک و کارمەندانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا بەشداربوون."

لە وتەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند" رێزو شکۆ و ئەرک و ماندوبوونی قوربانیانی ستافی تەندروستی بەرز دەنرخێنین، ئەوان لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک پێشمەرگە ئاسا لە بەرەکانی پێشەوەبوون بۆ بەرەنگاربونەوەی ئەم ڤایرۆسە و چارەسەرکردنی تووشبوان، ئەوان شەو نخونیان دەکرد لە پێناو ڕزگارکردنی گیانی ئەو کەسانە کە هەلگری ئەم ڤایرۆسە بوون تا گیانی خۆیان بەختکرد."

جێگای  ئاماژە پێکردنە ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، مەڕاسیمەکەیان رێکخست.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو