نامەبەر بۆئەم شارە نایەت

نامەبەر بۆئەم شارە نایەت

شۆفێرێكی خراپ بووم
لەمێژە دەمزانی
ئەم ماشێنەی من تائەوسەری عەشق ناڕوات
هەر هاتم لەگەڵت هەر هاتم
تا ئەوسەری شكان
من
ئاسنگەرێكی نەزان بووم
لەبری لكانی دوو ئاسن بەیەكەوە بۆجۆلانە
چەكوشێكم بەهەڵە وەشاند و
دوو دڵم لێك ترازاند
،
گەر چەندین ڕۆژ و ساڵ بڕۆن
گەر چەندین سەدە بەتەنیشتمدا گوزەر بكەن
هەر دەڵێم تۆ
ئەڵێی گوڵی سەر كراسەكەی دایكمی
قەت كاڵ نابیتەوە لەبەر چاوم
،
ئیدی لەمن گەڕێن
بەهاتنی هیچکام لەئێوە ناكوژێتەوە
ئەو ئاگرەی
بەڕۆشتنی ئەزیزێک
لەسوچێکی دڵی مندا داگیرساوە


 

زۆرترین بینراو