ناوی بەربژێرەکانی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکراکرا

ناوی بەربژێرەکانی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکراکرا

 

فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا، ناوی 10 یاریزانی راگەیاند بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زە بێست.

خەڵاتی 2019ـی زەبێست بۆ باشترین یاریزانی جیهانە و تێیدا چەند ئەستێرەیەک ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، بەڵام ناوی لوکا مۆدریچی براوەی خەڵاتی رابردووی تێدانییە.

لە لیستەکەدا ناوی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتووە، هەروەها لە لیڤەرپوول ناوی سادیۆ مانێ، ڤێرجڵ ڤان دایک و محەممەد سەڵاح هاتووە، فرێنکی دی یۆنگ و دی لیختیش کە وەرزی رابردوو لە ئەیاکس بوون ناویان هاتووە، هەروەها هاری کەین، ئێدین هازارد و کیلیان ئێمباپێش لە لیستی باشترینەکانن.

رۆژی 23ـی مانگی داهاتوو لە میلانۆ لەم 10 یاریزانە یەکێکیان دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

زۆرترین بینراو