ناوەندێكی ئەمریكی: لە 77%ی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیا لە نێو سنوورەكانی ھەرێمی كوردستاندا روویداوە

ناوەندێكی ئەمریكی: لە 77%ی شەڕی نێوان پەكەكە و توركیا لە نێو سنوورەكانی ھەرێمی كوردستاندا روویداوە

ناوەندی ACLED ی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە كە لە پێنج مانگی یەكەمی ٢٠٢٠دا لە سەدا ٧٧ی شەڕی نێوان پەكەكە و سوپای توركیا لە نێو سنوورەكانی هەرێمی كوردستاندا روویداوە و تەنیا سەدا ٢٣ی شەڕی پەكەكە و توركیا لە نێو سنوورەكانی توركیادا بووە.
هەروەها وەزارەتی بەرگریی توركیا لە راگەیەندراوێكدا كە لە هەژماری تویتەر بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە‌ لە ناوچەی ئاڤاشین لە هەرێمی كوردستان دوو چەكداری پەكەكە لە رێگەی فڕۆكەی چاودێری و پشكنینەوە بەدیكراون و كراونەتە ئامانج.
شایانی باسە هەر دوێنێ لە هێرشێكی دیكەی هێزەكانی سوپای توركیا كە كۆمەڵگەی شێلادزێ لە پارێزگای دهۆك كردە‌ ئامانج، باوك و كوڕێك شەهید كراون و هاووڵاتییەكیش برینداربوو زەرەو و زیانی ماددیش بەر ناوچەكە كەوتووە".

زۆرترین بینراو