نرخی ئینتەرنێت لە سەدا 25 كەم دەكرینەوە خێرایش لە سەدا سەد زیاد دەكرێت

نرخی ئینتەرنێت لە سەدا 25 كەم دەكرینەوە خێرایش لە سەدا سەد زیاد دەكرێت

وەزیری گواستنەوە وگەیاندنی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند بەشێك لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بەڵێنیانداوە كە لە سەدا 25 نرخەكەیان كەمبكەنەوە, خێرایش لەسەدا سەد زیاد بكەن.
ئانۆ جەوهەر : وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم راگەیندراوێكی بڵاو كردەوە لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت "
لەكاتی كەرەنتینەدا بەشێكی كۆمپانیاكان ئۆفەری زۆر باشیان هەبووە و هاوڵاتییان لێی سود مەند بوون گووتیشی" ئێستا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم لە هەوڵی ئەوەدایە، ئەو رێژەی لە سەدا 20 وەك باج لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت، بگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم نەك بچێتەوە بۆ بەغدا، چونكە باجەكە لەسەر شانی هاوڵاتییانی هەرێمە و پێویستە داهاتەكەشی بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم بێت و لە كەرتی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان خەرج بكرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە وێڕای قەیرانی دارایی و كەمبوونەوەی داهاتی هاوڵاتییان، هێشتا كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت نرخی ئینتەرنێتیان هەرزان نەكردووە.
سەبارەت بە نرخی كارتی مۆبایلیش كە باسی ئەوە دەكرێت وتویەتی" هاوڵاتییان كارتی 10 هەزاری بە 12 هەزار دەكڕن, ئەم بابەتە پەیوەندی بە حكومەتی فیدراڵەوە هەیە و حكومەتی هەرێم هیچ دەسەڵاتێكی لەم پرسەدا نییە، لە یاسای بودجەی ساڵی 2015ی عیراق‌ جێگیركراوە كە پێویستە كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینتەرنێت رێژەی لە 20%ی فرۆشەكانیان وەك باج بە حكومەتی فیدراڵ بدەن، لەبەر ئەوەی‌ گرێبەستی ئەو كۆمپانیایانە لەگەڵ حكومەتی عێراق لە بەغدا كراون.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە وێڕای قەیرانی دارایی و كەمبوونەوەی داهاتی هاوڵاتییان، هێشتا كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت نرخی ئینتەرنێتیان هەرزان نەكردووە

زۆرترین بینراو