نرخی نه‌وتی برێنت گەیشتە ٦٦ دۆلار

نرخی نه‌وتی برێنت گەیشتە ٦٦ دۆلار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزدەبێتەوە و نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت لەسەرو ٦٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلارو ٤٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦١ دۆلارو ٤٩ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، کەئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو. 

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە بەکار‌هێنانی ڤاکسینی کۆرۆناوە هەیە لەسەر تاسەری جیهان کە بۆتە مایەی کەوتنەوە گەڕی ئابوریی وڵاتان.

زۆرترین بینراو