نرخی نەوت بەرز بوویەوە

نرخی نەوت بەرز بوویەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و لە سەرو وی ٤٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ بڵاو كردەوە" نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٢ دۆلارو ٩٣ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٤١ دۆلارو ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە".
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنی ژیان و بەگەڕخستنەوەی کارگەکان و کردنەوەی هاتوچۆی نێوان وڵاتان هەیە کە بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگیرابوو.

بیروڕا

زۆرترین بینراو