نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دابەزی

 

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەبەراورد بە دوێنێ رێژەیەك دابەزی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 35 دۆلار و 49 سەنتە.
ماڵپەڕی ( ئینڤێستینگ ) تایبەت بە هەواڵە ئابورییەكان و بۆرسەی جیهانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 0.68-% دابەزیوەو بە 35 دۆلار و 49 سەنتە.
هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی 0.69-% دابەزیوەو بە 33 دۆلار و 66 سەنتە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لەباواڕەكانی جیهاندا، پەیوەستە بە ئاستی بەرهەمهێنانی ووڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك و7 بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریكا و گرژی و ئاڵۆزی لە نێو ووڵاتانی بەرهەمهێنیانی نەوت و لەلایەكی دیكەشەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی هۆكارێكی دیكەن.

بابەتى پەیوەندیدار سیاسەت

زۆرترین بینراو