نزار مەلا غەفار: دەستمان كردووە بە گەڕاندنەوەی موڵكی گشتی بۆ حكوومەت

نزار مەلا غەفار: دەستمان كردووە بە گەڕاندنەوەی موڵكی گشتی بۆ حكوومەت

زاری كرمانجی- هەولێر: پەرلەمانتارێكی كوردستان لەسەر لیستی پارتی بە زاری كرمانجی راگەیاند" هەر كەسێك موڵكی گشتی بەكار هێنابێت بۆ كاری كەسی و تایبەت پێویستە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار بكاتەوە، هیچ كەسێك نابێت مۆڵكی گشتی بۆ كاری تایبەت بەكار بێنێت ئەم بڕیارە لە هەموو كوردستان وەكو یەكە".
نزار مەلا غفار, گووتیشی" هەر كەسێك بڕیارەكانی حكوومەتی هەرێم جێبەجێ نەكات و موڵكی گشتی نەگەرێندرێتەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە دڵنیاییەوە سزا دەدرێت، لە هەمانكاتدا هەر كەسێك لە لایەنی پەیوەندیدار بانگهێشتكرا لەسەر بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆ كاری تایبەت بڕیارەكە جێبەجێ نەكات تووشی سزادان دەبێت".
نزار مەلا، ئەوەشی خستەروو" دەستمان كردووە بەگەڕاندنەوەی موڵكی گشتی بۆ حكوومەت، بۆ ئەوەی حكوومەت بۆ سوودی هاووڵاتییان بەكاریان بێنێت، بەشێوەیەكی گشتی نەك تەنیا كەسێك لە موڵكەكە سوودمەند بێت, بەڵام تا ئێستا وەك لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی كوردستان ئەو داتایەمان لەبەر دەست نیە بۆ ئەوی بزانین لە هەموو كوردستان چەند موڵكی گشتی داگیركراوە و بۆ كاری تایبەت و كەسی بەكارهاتووە، بەڵام وەكو لیژنە پەیوەندیدارەكان لە پەرلەمانی كوردستان لە كارداین بۆ ئەوەی هەرچی موڵكی گشتییە بۆ حكوومەت بگەڕێنینەوە ئەوەی كار بە بڕیاری حكوومەتیش نەكات سزا دەدرێت بەرامبەر ئەوەی موڵكی گشتی بەكارهێناوە و رادەست نەكردۆتەوە".

زۆرترین بینراو