نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی کوردستان رێز لە ھەوڵ و ماندوبوونی کارمەندانی بەرگری شارستانی سۆران دەگرێت

نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی کوردستان رێز لە ھەوڵ و ماندوبوونی کارمەندانی بەرگری شارستانی سۆران دەگرێت

 

بەمەبەستی بەرز نرخاندنی کاروچالاکییەکانیان  لەماوەی رابردوودا نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی کوردستان  لەمەراسیمێکدا خەلاتی رێزلێنانی پێشکەشی بەرێوەبەروئەفسەروکارمەندانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران کرد.

وەیسی سەعید، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی پەرلەمانی کوردستان باسی لە رۆڵی دیاری کارمەندانی بەرێوەبەرایەتییەکە کرد کە دلسۆزانە بەھانای ھاووڵاتیان و لێقەوماوان  چونە بەتایبەت لەکاتی ھەبوونی رووداوی خنکان و سووتان کە ئەمەش جگە لەوەی بەجێگەیاندنی ئەرکی فەرمی خۆیانە لە ھەمانکاتیشدا ئەرکێکی مرۆڤانەشە هەروەها ھیوای بەردەوامی بۆخواستن لەپێناوخزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتیان".

بیروڕا

زۆرترین بینراو