نۆك ژانەسەری نیوە كەمدەكاتەوە

نۆك ژانەسەری نیوە كەمدەكاتەوە

نۆك یەكێكە لەو دانەوێڵە تایبەتانەی سوودی تەندروستی زۆری هەیە، بۆ دەنگ سافبوون، هێمنكردنەوەی‌ ژانەسەری‌ نیوە، چارەسەری‌ كۆكەیەو ئازاری‌ قورگ‌و سنگ كەمدەكاتەوە، بۆ میزگیران باشە، ئاردی‌ نۆك بۆ برینە شیرپەنجەییەكان بەسوودە، نۆك ژمارەیەكی‌ زۆر لە توخمە بەسوودەكانی‌ تیایە وەك ئاسن‌و فۆسفۆر‌و مەنگنیز‌و مس‌و زنك‌و مەگنیسێۆم‌و پۆتاسیۆم‌و سیلینیوم‌و كالسیۆم، لەگەڵ ژمارە یەك ڤیتامینی‌ زۆر وەك ڤیتامین بی‌‌و ڤیتامین بی‌2 ڤیتامین بی‌6‌و ترشی‌ فولیك.
سودەكانشی‌ بۆ جەستە ڕێژەیەكی‌ زۆر پرۆتینی‌ تیایە، بەسودە بۆ نەخۆشیەكانی‌ دڵ‌و بۆریەكانی‌ خوێن بۆ نەخۆشی‌ شەكرە بەسوودە، زۆر بەسوودە بۆ زیادكردنی‌ بەكتریایی‌ سوود بەخشی‌ ناو ڕیخۆڵەكان زۆر بەسوودە كە لەشیرپەنجە كۆڵۆن دەمانپارێت، زیندەكرداری‌ بەهێزدەكات‌و هەندێك میكرۆبی‌ زیانبەخش لەناودەبات، هەندێك ڤیتامین دروست دەكات سیستەمی‌ بەرگریش بەهێزدەكات.

زۆرترین بینراو