نینۆكی جوان و چەندین رێنمایی

نینۆكی جوان و چەندین رێنمایی

 

نینۆكی جوان بۆ خانمان یەكێكە لە هەنگاوەكانی جوانكاری و زۆرێك لە كچانیش حەز بەوە دەكەن نینۆكێكی جوان و سەرنجڕاكێشیان هەبێت، بۆ ئەوەی نینۆكێكی جوان و تەندروستت هەبێت پەیڕەوی ئەم پێكهاتە ئاسانە بكە:
كەوچكێكی گەورە ئاوی لیمۆ، دووكەوچك پیكین پاودەر ئامادە بكە دواتر هەردووكیان تێكەڵ بكە تاوەكو یەكدەگرن و دەبێتە هەویرێكی نەرم، پاشان دەیخەینە سەر نینۆكمان بۆماوەی 5 –10 خولەك، دواتر دەیشۆین، هەروەها ۆ ئەو كەسانەی كە نینۆكیان زوو دەشكێت و بێهێزە، دەتوانن ئەم ڕێگایە بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی نینۆكەكان بە هێز بكەن: بۆ زیاتر بە هێز كردنی نینۆك دەتوانن یەك دەنك سیر پاك بكەن و بیكە بە دوولەتەوە، پاشان ناوەوەی نینۆكی پێ بشێلە دواتر نینۆكت بشۆ بە چاوی خۆت هەست بە ئەنجامەكەی دەكەیت.

زۆرترین بینراو