نیوەڕۆ خوانێك بۆ هێزە ئەمنییەكانی سۆران ساز كرا

نیوەڕۆ خوانێك بۆ هێزە ئەمنییەكانی سۆران ساز كرا

موڕشید برادۆستی - سۆران: ئەمڕۆ فەرماندەی هەڵگۆردی هێزی پێشمەرگە هەڵسا بە ساز كردنی نێوەڕۆ خوانێك بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی سۆران و دەورووبەری.
عەلی سالح بیری لە فەرماندەیی هەڵگۆرد بە زاری كرمانجی راگەیاند:" بەمەبەستی خزمەت كردن بەهێزە ئەمنییەكان و لەبەرچاوگرتنی ماندوو بوون و شەونخوونییان, لەسەر راسپاردەی لیوا " بەهرام عەریف یاسین " فەرماندەی فەرماندەیمان, هەڵساین بە سازدانی نیوەڕۆ خوانێك".
زیاتر گووتی" خۆشبەختنە توانیمان جەمی نیوەڕۆ بۆ تەواوی هێزە ئەمنییەكان و بازگە و مەفرەزەكانی ئێشكگری پۆلیس و ئاسایش و هێزەكانی تر لە سۆران و دەورووبەری دابین بكەین كە ژمارەیان سەرووی 500 كەس بوو".
عەلی سالح بیری, گووتیشی" ماوەی زیاتر لە 15 رۆژە هێزە ئەمنییەكان لە رێگە سەرەكی و شەقام و كۆڵانەكاندا لە تەواوی كوردستان لە ئەركدان, بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری كردنی هاووڵاتییان لە نەخۆشی كۆرۆنا, بۆیە بەم كارە ویستمان ئێمەش كەمێك پاڵپشت و هاوكاریان بین".
دووپاتی كردەوە" بەدڵنیاییەوە ئەگەر بۆ ئەركیش پێویست بە پێشمەرگە هەبێت ئەوا شان بە شانی پۆلیس و ئاسایش دەتوانرێ هاریكاربین, هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین, ئومێدەوارین هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكانی حكوومەت و وەزارەتی تەندروستی و وەزراتی ناوخۆ بن تا هەموو لایەك دوور بین لەو نەخۆشییە".

زۆرترین بینراو