نێچیرڤان بارزانی لە بەغدایە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق كۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی لە بەغدایە و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق كۆدەبێتەوە

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.

ئەوە یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 10ـی ئەم مانگە سوێندی یاسایی خوارد.

زۆرترین بینراو