نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیایان تاوتوێكرد

نێچیرڤان بارزانی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیایان تاوتوێكرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكۆماری توركیا لە دیدارێكدا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

ئەردۆغان لە دیدارەكەدا هیوای خواست كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبێت و جه‌ختی له‌ خواستی توركیا بۆ بره‌ودانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، پشتگیری و خۆشحاڵی خۆیشی بۆ گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئەردۆغانی كرد و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ڕوانێ و خوازیاری به‌رەو پێشبردنی زیاتری‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌، به‌ تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و زیادكردنی قه‌باره‌ی ئالۆگۆڕی بازرگانی لە نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیادا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21/6/2019 له‌ ئیستەنبۆڵ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا دۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وەی داعش، دۆخی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ تیرۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، ئارامی، سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌یان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی یەكەم سەردانی فەرمی خۆی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا ئەنجام دا و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەم وڵاتەوە پێشوازی لێ كرا.

زۆرترین بینراو