نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ بۆریس جۆنسۆن ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ بۆریس جۆنسۆن ده‌كات

له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كرد كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران بۆریس جۆنسۆن،

سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا

به‌گه‌رمی پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ی پارته‌كه‌تان پارتی پارێزگارگارانی به‌ریتانیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌ماندا به‌ده‌ستی هێنا. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پارته‌كه‌تان ده‌خوازم.

ئه‌م سه‌ركه‌و‌تنه‌ گه‌وره‌یه‌ و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا، نیشانه‌ی بڕوا و پشتگیریی گه‌له‌كه‌تانه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تی و ڕوانینی خۆتان و پارته‌كه‌تان بۆ ئێستا و داهاتووی به‌ریتانیا. ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ هاوكاری و پشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ڕوانین و به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خوازیاری په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانمانین.

دووباره‌ پیرۆزبایی له‌ جه‌نابتان و پارته‌كه‌تان ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و حكوومه‌تی داهاتووتان و ئارامی و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ گه‌لی به‌ریتانیا ده‌خوازم.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

13/12/2019

 

زۆرترین بینراو