نەتەوەیەکگرتووەکان : پێشلکاری مافی مرۆڤ له عێراق بەردەوامی هه‌یه‌

نەتەوەیەکگرتووەکان : پێشلکاری مافی مرۆڤ له عێراق بەردەوامی هه‌یه‌

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، لە یەکی ئۆکتۆبەرەوە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لایەنی کەم 423 کەس کوژراون و هەشت هەزار و 758 دیکە برینداربوون، بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە.

راپۆرتەکە باسی ئەوەی کردووە، ژمارەی بریندارانی ئاماژەپێکراو ئەوانەن کە لەلایەن نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمارکراون، ئەوانە ناگرێتەوە کە چارەسەریان وەرگرتووە کە برینداربوونە بەهۆی دیکەی وەک گازی فرمێسک رێژ کە بەپێی پێشبنییەکان گەیشتووەتە 19 هەزار کەس.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، پێشلکارییەکان و بێڕێزیکردن بە مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە، بەهۆی مامەڵەی نەگونجاو لە بەکارهێنانی هێز، خراپ مامەڵەکردن و پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە دەستگیرکردنی خۆپیشاندران دا.

بەڵام کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی لەبارەی ژمارەی کوژراوان عێراق دەڵێت، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراق، 487 خۆپیشاندەر کوژراون.

دوابەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، هەڵمەتێکی رفاندن و کوشتنی چالاکڤانان دەستپێکردووە و تادێت ژمارەکە رووی لە زیادبوونە، رۆژی سێشەممەی رابردوو لە راگەیێندراوێکدا لیژنەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا و رایگەیاند "ئەگەر هەڵمەتەکانی رفاندن و کوشتنی چالاکڤانان بەردەوام بێت لە ئاستی نێودەوڵەتی لێپێچینەوە لەگەڵ حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێ".

زۆرترین بینراو