نەتەوە یەكگرتووەكان پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم نزیكە

نەتەوە یەكگرتووەكان پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێم نزیكە

جینین هەینس پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند "دڵخۆشم كە گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆتاییان هاتووە و رێككەوتن كراوە".
لە كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە عێراق، نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق گوتی: "داعش لە عێراق هێشتا هەڕەشەیە و مەترسی سەرهەڵدنەوەی هەیە و گەندەڵیش رێگرە لە پێشكەوتنی ئەو وڵاتە".
پلاسخارت راشیگەیاند: "سەرۆك وەزیرانی عێراق بە روونی و بە ئاشكرا پێی وتووین گەندەڵی ناوبانگی عێراقی ناشیرین كردووە و هێزی لەبەر بڕیوە".
تایبەت بە هەرێمی كوردستان گوتی: "دڵخۆشم بەوەی كە دوای گفتوگۆ و دانوستانێكی زۆر رێككەوتن لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتن و هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە مانگی داهاتوو كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنرێت".
لەبارەی پێشمەرگەوە پلاسخارت ئەوەی خستەڕوو: "ریفۆرم خاڵێكی گرنگە بۆ رێكخستنەوەی ئەو هێزە".

زۆرترین بینراو