نەخۆشی ئایدز و چارەسەری

نەخۆشی ئایدز و چارەسەری

بەشی دووەم
پەخشان مەحموود كۆیی
چارەسەری نەخۆشی ئایدز دۆزرایەوە
ئاژانسێكی هەواڵیی وڵاتی ئیتاڵیا ئاشكرای دەكات دوای هەشت ساڵ لە توێژینەوە توانراوە چارەسەری ئایدز بدۆزرێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی (ANSA)ی ئیتاڵیا بڵاوی كردۆتەوە زانایانی ئەو وڵاتە دوای هەشت ساڵ لە توێژینەوە توانیوانە دەرزیی چارەسەری ڤایرۆسی ئایدز (HIV) بدۆزنەوە كە گەورەترین مەترسییە بۆ تەندروستیی مرۆڤ لە جیهاندا.
لە وتارێكدا دەرەنجامەكانی ئەو دەرزییە و كاریگەییەكانی لەسەر ڤایرۆسەكە ئاماژەی پێكراوە و بە شۆڕشێكی بواری تەندروستی و پزیشكی لەقەڵەم دراوە.
ئەو دەرزییەی توێژەران و زانایانی ئیتاڵی دەتوانێت (90%) ڤایرۆسی ئایدز لەناو ببات و ئەمەش مایەی خۆشحاڵی توشبووان و دانیشتوانی سەر گۆی زەوییە، چونكە تا ئێستا دەرمان و چارەسەری لەو ئاستە بەهێزە بەرهەم نەهاتووە و ئەو چارەسەرانە لەلایەن وڵاتانی وەك ئەمەریكا و ئێران و هندستان بەرهەم هێندراوە تەنها تەمەنی نەخۆشەكان و توشبووانی ئەو ڤایرۆسەیان درێژ كردۆتەوە و نەبوونەتە هۆی لەناو بردنی.
بە پێی زانیارییەكانی ئاژانسی (ANSA) ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە بە وردەكارییەوە لە گۆڤاری سنوورەكانی ئیمۆنۆلۆجی (Immunology) بڵاو دەكرێتەوە.
دەرمانی چارەسەری نەخۆشی ئایدز دەخرێتە بازاڕەكانەوە
كۆمپانیای "گیلاد" (Gilead)، كە یەكێك لە كۆمپانیا زەبەلاحەكانی بواری دروستكردنی دەرمان لەجیهان رایگەیاند، دەرمانێكی بازرگانی بەناوی ترۆڤادا (Truvada) كە دەرمانێكی رێگریكەر لە نەخۆشی ئایدزە لەساڵی 2021دا، دەخاتە نێو بازاڕەكانەوە.
ئاژانسی ئێنگجێت (Engadget) بڵاویكردەوە، كۆمپانیای گیلاد توانیوییەتی دەرمانێك بۆ رێگریكردن لە تووشبوون بەڤایرۆسی ئایدز (HIV)، كە نەخۆشییەكی كوشندەیە، بەرهەم بێنێت و لەساڵی 2021دا دەخاتە نێو بازاڕەكانی جیهانەوە.
ئەمەش بۆ كەسانەی مەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی (HIV) هەیە هەواڵێكی باشە و ئەم دەرمانەش بۆ بەرهەمهێنانی لەئەمریكا ئامادە دەبێت.
بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیاكەش، لەم بەروارە زووتر لە خودی ئەمریكاشدا بڵاو نابێتەوە.
ئەو كۆمپانیایە بەرهەمەكەی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیایەكی دیكە بەناوی تیڤا (Teva) دەستپێكردووە تا پێشكەشكردنی لە داهاتوو خێراتر بێت و رەنگە ئاوا هاوبەشكردنێكیش هەرزانی نرخی پێشبینیكراوی ئەم دەرمانەی بەدوادا نەبێت، كە بەڕێژەی 1600تا 2000دۆلار مەزندەی نرخەكەی كراوە.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكراوەی دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریكاش، دەرمانی (Truvada) دەتوانێت مەترسی تووشبون بەئایدز بەڕێژەی لە 99% كەمبكاتەوە.
ئایدز نەخۆشی سیستمی بەرگری جەستەیە، كە لەو نەخۆشییەدا سیستمی بەرگریی لەش لاواز دەبێت و بەشێوەیەكی گشتی لەم رێگایانەوە دەگوازرێتەوە:
1- جووتبوون بەبێ خۆپاراستن.
2- تێكردنی خوێنی پیسبوو بە ئایدز بۆ كەسی توشنەبوو.
3- تاتۆ و دەرزیی ژێر پێست و هاوشێوە بەكارهێنانی تری دەرزی ئاژنین.
4- گواستنەوەی لە دایكی تووشبووەوە بۆ منداڵەكەی لە كاتی سكپڕیدا، یاخود لەكاتی منداڵبوون، یان شیردان بە منداڵەكەی.
ئەمانەش لەكاتێكدایە بەگووتەی پزیشكان بەهۆی لێك و فرمێسك و لەتەنیشت كەسانی تووشبووی ڤایرۆسەكە ئەو بۆ دەورووبەرەكان ناگوازرێتەوە.

زۆرترین بینراو