نەخۆش لە هەولێر و دهۆك سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بلێ دەكەن

نەخۆش لە هەولێر و دهۆك سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بلێ دەكەن

رەمەزان هەرنی – بلێ : لە دەڤەری بارزان ماوەی چەند ساڵێكە نەخۆشخانەی گشتی بلێ كراوەتەوە كە بۆتە ناوەندێك بۆ هەژاران و چارەسەركردنی برینەكانی نەخۆشەكان، بەهۆی گرنگیدان بە نەخۆش و چارەسەركردنیان بەدەر لە خەڵكی بلێ و دەڤەری بارزان لە سەرتاسەری كوردستان رۆژانە نزیكەی 400 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی بلێ دەكەن.
د. هەوار عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ بە زاری كرمانجی گووت:" لە 15 ی شوباتی 2016 نەخۆشخانەی گشتی بلێ كرایەوە, بەڵام پێش ئەو وادەیە باڵەخانەی نەخۆشخانە هەبووە، سەرەڕای كەموكورتییەكانی كە هەبوون لەرووی جێگری ڤۆلتیەی كارەبا، شوێنی دابینكردنی مانەوەی پزیشك و كارمەندەكان كێشەوگرفتی زۆرمان هەبوو، نەبوونی زۆرێك لە ئامێرە پزیشكییەكان بەتایبەتی پشكنینە تاقیگەیەكان بەتایبەتی لە هۆڵی نەشتەرگەری كە دوو هۆڵی نەشتەرگەریمان هەیە و رۆژانە چارەسەری پێویستی پزیشكی بۆ نەخۆش تێدا دەكرێت، لەگەڵ هۆڵی نەشتەرگەری ئافرەتان و لە دایكبوون لەگەڵ زۆرێك لەئامێرەكانی هەناو بینین و تیشكییەكان لە بەشی وەرگرتنی تیشكی ئاسایی و رەنینی مۆگناتیسی زۆرێك لە ئامێرە پزیشكیە پێویستیەكان لە نەخۆشخانە نەبوون ئەوانەی كە هەبوون ماوەی سازدانیان تەواو ببوو كە لەو رێكەوتە دەبوایە كرابایەوە بەرووی هاووڵاتیان نەكرایەوە، بەهۆی ئەو كەموكوڕیانەی كە لە نەخۆشخانە هەبوون، لەو كاتەشدا قەیرانی دارایی روویی لە هەرێمی كوردستان كرد لەگەڵ شەڕی تیرۆریستانی داعش ئەمانە هەمووی هۆكار بوون لەبەردەم نەكردنەوەی نەخۆشخانەكە، بەڵام لەو كاتەی كە نەخۆشخانەی گشتی بلێ كرایەوە، لەو كاتەدا بنكەو سەنتەرو نەخۆشخانەكان لە سەنتەری پارێزگاكان دادەخران، بە پێویستی دەزانین بەناوی ستافی نەخۆشخانەی گشتی بلێ سوپاسی نوسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكەین كە ئەو كات سەرۆكی حكوومەت بوو هاوكاریە بەردەوامەكانی و بیرۆكەی كردنەوەی نەخۆشخانە هی خودی نێچیرڤان بارزانی بوو لەگەڵ دروستكردن و كردنەوەی.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ گووتیشی:" لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ بەشی فریاكەوتنی 24 كاتژمێری هەیە لە یەكەم هەنگاودا دەستمان پێكرد، دواتر بەشەكانی تری نەخۆشخانە كرانەوە رۆژ بۆ رۆژ بەشی نوێ لە نەخۆشخانە دەكرانەوە، دوای چوار ساڵ تا ئێستا بەردەوامە لە كردنەوەی بەشی نوێ لە نەخۆشخانە و هێنانی ئامێری نوێ و پزیشكی و خزمەتگوزاری سەردەم رێژەی سەردانی نەخۆش لەیەكەم رۆژەوە تا ئێستا رۆژانە لە 350 نەخۆش بۆ 400 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی بلێ دەكەن و چارەسەر وەردەگرن نەخۆش لەسەنتەری پارێزگانی هەولێر و دهۆك و قەزاكانی سەر بەو پارێزگایانە سەردانی نەخۆشخانەی گشتی بلێ دەكەن.
د. هەوار عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ ئەوەشی خستەروو:" بە هەوڵ و ماندوبوونی بەشی كارگێری و ستافی نەخۆشخانە كە هەیە لە دەستپَكردنی كردنەوەی نەخۆشخانە تائێستا ئەو بیروكەیە بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە نەخۆش بكرێت لەوانەیە لەو روویەوە نەخۆشخانەی گشتی بلێ لەگەڵ نەخۆشخانەكانی تر جیاوازی هەبێت، نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بابەتی پێشكەوتنی نەخۆشخانەی بلێ دیارو بەرچاوە كە پالپشتیەكی تەواومان دەكات، كە ئەو كات سەرۆكی حكوومەت بوو پالپشتیەكی تەواوی كردووین لە هەموو رووێكەوە.
د. هەوار ئەوەشی گوت:" لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ سیستەمی پاك و خاوێنی نەخۆشخانە زۆر گرنگی پێدراوە بەو رادەیە هەر كەسێ بێتە ناو باڵەخانەی نەخۆشخانە پێویستە عەلاگەی تایبەت كە هەیە لە پێ بكات بۆ ئەوەی هیچ پاشماوەیەك نەكەوێتە ناو نەخۆشخانە و ئەو سیستەمە گشتییە بۆ پزیشك و نەخۆش و هەر كەسێ بیەوێت بێتە ناو نەخۆشخانە، لە چەند رۆژی رابردوو بەشی دوورە پەڕێزی لە پیسبوون لە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەولێر سوپاس و پێزانین ئاراستەی نەخۆشخانەكەمانی كرد، رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO بریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بروانامەی نەخۆشخانەی دۆستی منداڵ ببەخشێت بە نەخۆشخانەی گشتی بلێ لەمەڕ ئەو هەلسوكەوتانەی لەگەڵ نەخۆش و ئافرەتی دووگیان و منداڵ دوای لە دایك بوون دەكرێت.
بەرێوەبەری گشتی نەخۆشخانەی بلێ ئەوەشی روونكردەوە:" بە مەبەستی رێگری كردن لە پیسبوون و پاك راگرتنی نەخۆشخانە سیستەمێكی رێكوپێك لەناو نەخۆشخانە دانراوە بۆ لەناوبردنی پاشماوەی نەخۆشخانە كە دوو جۆر پاشماوە هەیە پزیشكی و گشتی، پاشماوەی گشتی شارەوانی هەڵدەگیرێت و بۆ شوێنی مەبەست دەگوازێتەوە, بەڵام پاشماوەی پزیشكی لە جۆری دەرمان و دەرمانی ماوە بەسەر چوو یان لەجۆری نەشتەرگەری و ئامێرەكان ژوورێكی تایبەت هەیە بۆ لەناو بردنی ئەو پاشماوە پزیشكیانە.
د. هەوار، ئەوەشی دیاركرد:" لە نەخۆشخانەی گشتی بلێ زۆربەی پسپۆریەكان هەن وەكو پزیشكی ئافرەتان و لە دایكبوون، هەروەها نەشتەرگەرییەكان لەوانە قورگ، لوت و گوێ و شكان و مێشك و بربڕەی پشت و هەناو و گشت بەشەكان زیاتر لە 40 بۆ 50 پزیشكی پسپۆرمان هەیە لە گشت بەشەكان، هەندێك لە پزیشكەكانمان لە رۆژئاوای كوردستان، لە وڵاتانی جورجیا، ئۆكرانیا، لە باشووری عێراق و لە باكوری كوردستان هێناون، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆش بكەین، زۆربەی پزیشكە پسپۆرییەكان شوێنی مانەوەیان بۆ دابینكراوە لە نزیك نەخۆشخانە بەتایبەتی ئەوانەی زۆر پێویستن.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ ناوبراو ئەوەشی دركاند:" لە نەخۆشخانەكەمان لە زۆربەی پسپۆریە جیاوازەكان نەشتەگەری دەكرێن وەكو بەشەكانی شكان، قورگ و لوت و گوێ لەگەڵ نەشتەرگەرییە گشتییەكان ئافرەتان و لە دایكبوون و لە چاو، بەو هۆیەوە دوو هوڵی نەشتەرگەریمان دابین كردوونە.
ناوبراو ئەوەشی روونكردەوە:" نەخۆشخانەی گشتی بلێ لەسەر ستانداری جیهانی بنیات نراوە و 64 قەرەوێلەیە، بەڵام توانای وەرگرتنی نەخۆشی زیاتر هەیە، پەیوەندیمان لەگەڵ زۆربەی زانكۆ ناوخۆیی ودەرەكییەكان هەیە ماوە ماوە لە رێگای وەفدی جیاواز دێن و چارەسەری نەخۆشەكانی دەڤەرەكە دەكەن بەردەوام داوای یارمەتیمان كردووە بۆ نەخۆش بەتایبەتی بواری دەرمان شاندەكانی بیانی زۆر سەرسام بوونە بەو شێوازە چارەسەرەی بۆ نەخۆش دەكرێت لە نەخۆشخانەكەمان.
لە كۆتایدا د. هەوار عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ گووتی:" بەو پێیەی دەڤەری بارزان دوورە لە سەنتەری شارەكان، بۆیە پێویستمان بە دەرمان هەیە بەرێژەیەكی زیاتر، چونكە دەڤەرێكی شاخاویە، بەڵام بەشێوەیەكی زانستی بەرێژەی 80% ئەو دەرمانانەی نەخۆش پێویستی پێیەتی لە نەخۆشخانەكەمان بەبێ بەرامبەر بە دەست دەكەون".

زۆرترین بینراو