هاندانى تاك

ژیمان دری
لە دونیای جەنجاڵی و بازاڕی گەرمی ژیان  سەرقاڵ بوون بە کارەکانمانەوە وە پێویستی روتینی روژانەی مروڤ 
چییە لە ئێستادا؟
بێگومان پشتگیریکردنی کەسی بەرامبەر چ لە ژیانی ناوەکی خوی بێت یاخود ژیانی دەرەوەی بێت وا لە کەسەکە دەکات متمانەو بڕوابەخۆب وونی زیاتر بەدەست بێنێت، ئەوەی لە ئێستادا من نایبینم لە کومەڵگای ئێمەدا 
ھاوکاری و پشتگیری کردنی یێکتریە چ لە دەوروبەری نزیکی تاک یاخود کەسانی دی!؟
لەسەرەتای دەست بەکاربوون لە ھەر ئیش و بوارێکدا بێگومان رووبەروی چەندین سەختی و شکەست و تێچون دەبیتەوە،  ئەگەر کەس ھاوکارت نەبێت و بەتەنیا خوتبیت پارچەکان بە زەحمەت کودەکەیتەوە.
لێرەدا گەر ئافرەتێک یان پیاوێک دەست بۆ کارێکی نوێ ببات لەلایەن دەوروبەرەکەی کەم پشتگیری دەکرێت، چونکە پێی دەلێن ئەمە بۆتۆ گونجاو نییە، یاخود ئەگەر شکەستت ھێنا ،یا خەڵک قسەت لەسەر دەکەن، من و ھەر تاکێک کە ھاتووینەتە دونیاو وە دەستپێشخەری بۆ کارێک دەکەین بێگومان دەمانەوێت جیاواز بین چ بگونجێ یان ببێتە عەیبە!؟
وە ھوکارێکیش بو پشتگیری نەکردنی بەرامبەر 
دروستبونی چەند گریمانەیێکی لاوازن لای کەسەکە، بۆ نموونە ئەگەر ئەو لەمن گەورەتر لێبێت، یان ئەگەر  بە ئامانجەکەی گەیشت و منی لەبیرکرد، ھەر چونێک سەربکەوین ھەر چونێک پێیبگەین ئێمە "مروڤین" وە شایەنی ھەڵە کردنین تا لێیانەوە فێربین و بە دەوروبەری پیشانبدەین. 
ناکرێت دوای ھەلەیێک بە بەرامبەر بلێیت تەواو ئێدی پشگیریت ناکەم!
وە ئەو کەسەی دەست دەبات بۆ بەدیھێنانی خەون و ئامانجەکانی بێگومان چاوەرێی کەوتنیش دەکات، دەتوانێت بەبێ پشتگیری و ھاندان سەربکەوێت ھەر کەخوی سەرکەووت ئەوکات دەوروبەرەکەی پڕدەبێت، لە خەڵک بەڵام پێویستە یەکەمجار توخوت بی.
زورێک لە زانا و کەسایەتیە بەناوبانگەکانی دونیا سەرەتا وەک کەسێکی بێ کەلک دانراون، بەڵام ئێستا سرە دادەنێرێت بۆ وێنە گرتنێک لەگەڵیان.

زۆرترین بینراو