هاوسەران دەبێ بە وریاییەوە لەمبارەوە هەڵسووكەوت بكەن!

هاوسەران دەبێ بە وریاییەوە لەمبارەوە هەڵسووكەوت بكەن!

شەهلا رەشید
بەشێك لە هاوسەران دوای لە دایكبوونی منداڵا بۆ نزیكی ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە, لەكاتێكدا ناكرێت بە هۆی منداڵەوە ئەم پڕۆسەیە بكرێتە قوڕبانی, پێویستە هاوسەران پلان و بەڕنامەییان هەبێت بۆ جووتبوون. بەڵام زۆربەیان بەهۆی منداڵەوە خۆیان لەم پەیوەندییە بەدوور دەگرن، ئەمەش گەورەترین هەڵەیە, لەبەرئەوەی چەندین رێگا چارە هەیە بۆ نەهێشتنی ئەم رێگرییانە.
هەر چەندە سەرجێی دوای بوونی منداڵا كارێكی سادەو ئاسان نییە، بە تایبەتی ئەو دایك و باوكانەی دەبنە خاوەن منداڵا كێشەی بێخەوییان بۆ دێتە پێش ئەمەش سرووشتییە، بەڵام وابیر دەكەنەوە ناتوانن بە حەزو ئارەزووی خۆیان پرۆسەكە ئەنجام بدەن و ئەو گەرمییەی لەنێوانیاندا هەبووە سارد دەبێتەوە.
ناتوانن لەم ماڵەدا بە حەزی خۆیان سەرجێ‌ بكەن، لەبەر ئەوەی هەست دەكەن منداڵەكانیان یا چاودێرییان دەكەن یا گووێیان لە دەنگی كاتی جووت بوونیان دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی شەرم لە خۆ كردنەوە لە بەرامبەر منداڵەكانیان.
بەڵام ئەم بیركردنەوەیە هەڵەیە و هاوسەران بەبوونی منداڵیش دەتوانن چێژ لە پێكەوەبوون وەرگرن و بەردەوام بن.
بەڵام ئەوانەی لەگەڵا منداڵەكانیان لە ژوورێك دەخەون بۆ كردەی نزیكی ڕووبەڕووی كێشە دەبنەوە, بۆیە زۆر جار لەو هاوسەرانە دەشێوێت و نازانن چۆن ئەم گرفتە چارەسەر بكەن, لەبەر ئەوە لەم حاڵەتانەدا تووشی زیان دەبن هەم لەڕووی جەستەی و هەمیش دەروونی.
بۆ نەهێشتنی ئەم كێشانە و رێگری كردنی لە دەرهاوێشتە خەراپەكانی چەند رێگایەك هەیە پێویستە هاوسەران بگرنەبەر.
پێویستە لە چ تەمەنێكدا ژووری نوستنی منداڵا جیا بكرێتەوە؟
منداڵا لە تەمەنی یەكساڵا و نیودا دەتوانێت ژووری نووستنی تایبەت بەخۆی هەبێت, ئەمەش نەك تەنها بۆ دایك و باوك باشە، بەڵكۆ بۆ گەشەكردن و پێگەیشتنی منداڵەكەش باشە و هەست بە سەربەخۆیی زیاتر دەكات. منداڵا لە ژووری تایبەتی خۆیدا فێر دەبێت و زیاتر دەخەوێت, هاوسەرانیش بە ئاسۆدەیی و بێ‌ ترس دەتوانن زیاتر لەگەڵا یەكتر كات بەسەر بەرن, هەندێك لە هاوسەران وابیردەكەنەوە منداڵی تازە لەدایكبوو، واتە ئەو منداڵانەی هێشتا توانای قسەكردنیان نیە هەست بە هیچ ناكەن و لەپێش چاویان دەستگەمە یا جووتبوون ئەنجام دەدەن, لە كاتێكدا ئەمە گەورەترین هەڵەیە، چونكە منداڵانی تازە لەدایكبوو هەر چەندە توانای قسەكردنیان نیە, بەڵام یادگەیەكی بەهێزییان هەیە, وەك وێنە دێتە بەر چاویان و لەناو مێشكیاندا خەزن دەبێت, هەندێكجار دەگاتە ئەو حاڵەتەی منداڵان وابیر بكەنەوە باوكیان ئازاری دایكیان دەدات و تووندوتیژی بەرامبەر دایكیان ئەنجام دەدات. دەبێتە هۆی جێهێشتنی كاریگەری نەرێنی لەسەر دەروونی منداڵا ودرووست بوونی رق و كینە بەرامبەر باوكی.
هاوسەران چ پلانێكیان هەبێت تا منداڵەكانیان ڕووبەڕووی كێشە نەبن؟
پێش ئەوەی بیانەوێت سەرجێ بكەن پێویستە كاتێكی گۆنجاو تەرخان و دەستنیشان بكەن، بۆ نموونە منداڵەكە خەوتبێت یا لە ماڵەوە نەبێت. یا دەتوانن لەو كاتانەی منداڵەكە خەوتووە شەو تا بەیانی كاتێك بۆ خۆیان دیار بكەن. یا ئەگەر تەمەنی منداڵا تا ئەو ڕادەیە گۆنجاو بێت كە بتوانن بە كەسێكی نزیك خۆیان بسپێرن باشترە و دەتوانن لە كاتی پێویست ئەم كارە بكەن.
ئایا دەكرێت لەپێش چاوی منداڵا سەرجێی ئەنجام بدرێت ؟
زۆربەی هاوسەران ئەگەر چەندیش سەرقاڵا بن تەنانەت بۆ شووشتنی ددانیش كاتێك تەرخان دەكەن, كەواتە بۆ چێژ بینین لە جووتبوون دەتوانن كاتی گۆنجاو بۆ خۆیان دابین بكەن و بەرنامەیەك داڕێژن، ئەمە ئەستەم نیە! پێویستە زەمینەیەكی باش و لەبار هەبێت و بەشێوەیەك كە بتوانن لەگەڵا یەكتر كات بەسەربەرن بێ‌ ئەوەی هەبوونی منداڵا ببێتە بەربەست.
بەیانیان پێش خۆڕهەڵاتن چێژبەخشترین كاتە بۆ جووت بوون، بەڵام منداڵا زۆربەی جار لەم كاتەدا بەخەبەر دێت، ئەمەش كۆسپێك دروست دەكات، رێگای هەیە كە بتوانن لەم كاتەدا لەم چێژە بێ بەش نەبن, شەوان لەگەڵا یەكتر بڕوونە ژووری خەوتن. لەبەر ئەوەی هەریەك لە ئێوە لەگەڵا ئەویتر نەچوو بۆ ژووری نووستن ئەگەر ئەوی دیكە حەزی سەرجێیشی هەبێت كاتێ دەبینی جووتەكەی خەوتووە یا حەزی دەمرێت یا بە حەزەوە دەخەوێت و بێ بەش دەبێت لە چێژ ئەمەش كێشەی ساردی و هەندێكجاریش دەروونی بۆ ئەوی دیكە دروست دەكات.
هەوڵبدەن زوو بخەون، ئەگەر منداڵەكانیش خەویان لێنەكەوێت، بۆ سەرقاڵكردنیان بە شتێكی تەندروست و گونجاو بیر لە بابەتی جۆراوجۆر بكەنەوە.
شوێنی تایبەتی جووت بوونی ژن و مێرد.
كاتێك منداڵكە زۆر بچوكە دایك بیر لەوە دەكاتەوە ناكرێت منداڵەكەی بەتەنێ‌ بێت و هەموو دەرگاكان بە كراوەی دەهێڵێتەوە، تەنانەت ئەگەر ئیشی ناوماڵیش بكات, تەنیا لەو حاڵەتانەدا دەرگا دادەخات كە منداڵەكە دەخەوێت. بەڵام پێویستە دایكان و باوكان منداڵەكانیان فێر بكەن چۆن حەرەمی تایبەتی خەڵك بپاڕێزن و بێ‌ ئەوەی لەدەرگا بدەن نەچنە ژووری هیچ كەسێك ئەگەر لە دەرگاش بدەن دەبێت مۆڵەتیان بدرێت تا بتوانن بچنە ژوورەكە یا دەرگاكە بكەنەوە.
لەكاتی جووت بوون ئاگاداری دەنگتان بن.
لە هەرجۆرە نزیكبوون و جووتبوونێك ئاگاداری ئەو دەنگانە بن كە دەشێ بچیتە دەرەوە حەرەمی تایبەتیتان، چونكە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی یا سەرهەڵدانی فزولی لەلایەن منداڵەكانەوە، بۆیە واباشترە مۆسیقایەكی هێور داگیرسێنن یا تەلەڤزیۆن و رادیۆ.

 

زۆرترین بینراو