هاوكاری بەسەر چەند خێزانێكی كەمدەرامەتی سۆران دابەشكرا

هاوكاری بەسەر چەند خێزانێكی كەمدەرامەتی سۆران دابەشكرا

بەرەڤان شاكر سلێمان لاچ
ناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە هەماهەنگی مانگی سوری عێراقی هاوكاری بەسەر 100 خێزانی كەمدەرامەت دابەشكرد.
زەهرا چەتۆ، بەرپرسی ناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتی لاوانی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند: "بۆ جەژنی قوربان بەپێویستمان زانی هاوكاری بگەینینە، خێزانە كەمدەرامەتەكانی سۆران، بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگیمان لەگەڵ لقی هەولێری رێكخراوی مانگی سوری عێراقی كرد و توانیمان هاوكاری بگەینینە 100 خێزانی كەمدەرامەتی سۆران".
گووتیشی " هاوكاریەكان پێكهاتبوون لە كەلوپەلی خواردەمەنی و چەند پێدوایستیەكی تەندروستی و كەل و پەلی ناو ماڵ، ئەم جورە هاوكاریانەش بەردەوام دەبن و بڕیار وایە بۆ سێیەم رۆژی جەژن چەند هاوكاریەكی تر بەسەر خێزانە كەمدەرامەتەكاندا دابەشبكەین.

زۆرترین بینراو