هاووڵاتییانی قەزای سۆران زیاتر لە 12 ملیار دینار قەرزدارن

هاووڵاتییانی قەزای سۆران زیاتر لە 12 ملیار دینار قەرزدارن

زاری کرمانجی-سۆران: ئەندازیار تەحسین سەعدوڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند " لەسەنتەری قەزای سۆران و دەوروبەری 28 هەزار هاوبەشی ئاومان هەیە، بەپێی دواین ئامارەكانمان زیاتر لە 12 ملیار دینار قەرزی ئاویان لەسەرە، ئەو هاوبەشانەی قەرزی زۆریان لەسەر كۆبووەتەوە، ئەگەر پاكانەیان مامەلایان نەبێت و رێنمایەكانمان بیانگرێتەوە، دەتوانن قەرزەكەیان بەشێوەی قستی مانگانە بۆ خەزینەی حكومەت بیگەڕێنەوە". بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، گووتیشی " چەند ساڵێكە دەستكراوە بە دانانی پێوەری ئاو، تا ئێستا زیاتر لە 55% هاووڵاتیانی قەزای سۆران پێوەری ئاویان داناوەو رۆژانەش سەردانمان دەكەن بۆ دانانی پێوەرەكانیان.

زۆرترین بینراو