هاووڵاتییەك لە شاخ هەڵدێرا

هاووڵاتییەك لە شاخ هەڵدێرا

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : هاووڵاتیەكی سنووری قەزای ‌ئامێدی بەمەبەستی كۆكردنەوەی گیایی بەهاری لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.
محەمەد نهێلی، كەسوكاری قوربانییەكە بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە شاخەكانی سنووری قەزای ئامێدی‌ هاووڵاتیەك بەمەبەستی كۆكردنەوەی گژو گیایی بەهاری رووی لە شاخ كردبوو لە ئاكامدا بەردەبێتەوە و گیان لەدەستدەدات.
بە پێی بەدواداچۆنێكی زاری كرمانجی لە سنووری دهۆك لەماوەی مانگی نیسان تا ئێستا ئەمە دەبێتە چوارەم هاووڵاتی لە شاخ بكةويَت و گیان لەدەست بدات كە بەمەبەستی كۆكردنەوەی گیای بەهاری رووی لە شاخەكان دەكەن".

 

زۆرترین بینراو