هاوڕێی ڕەخنەگركەوتۆتە بەرناڕەزایی

بەكر كاكۆ

لەهەموو وڵاتان یەكەی سەرپەرشتیكردن،یەكەیەكی چالاك وئەكتیفە، هاوكاروهەماهەنگە،بۆپێشخستنی پڕۆسەی پەروەردەوفێركردن،هەموو هەوڵێكیان بۆبەرەوپێشبردنی ئاستی زانست وزانیاریییە لەقوتابخانەكان،بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە تائێستا سەرپەشتیارانی كوردوستان لەوئاستەن ،بتوانن كاریگەریان هەبێت، دیارە بۆئەمساڵ سەرپەشتیاران،بۆسەردانی قوتابخانەكان پسپۆڕییەكانیان دەبێتە كارگێری وزیاتریش ئیش وكاریان هەڵسەنگاندن وسەرپەرشتی كردنی قوتابخانەكانە،ئەوەی لێرەوە دەمەوێت باسی بكەم ڕەخنە و ناڕەزایی هەندێك لەسەرپەشتیارانە بەتایبەت ئەوانەی كارگێڕی نین گوایە ئەوان ناتوانن وەكو پێویست كارەكان ئەنجام بدەن،چونكە شارەزاییان لەبواری كارگێریدا نییە.بۆسەرپڕۆسەی پەروەردەوفێركردن.
هەرچەندە سەرپەشتیارپێویستە شارەزایی لەبواری كارگێریشدا هەبێت،جگە لەپسپۆڕییەكەی خۆی،لەلایەكی تردەبوایە پێش ئەوپڕۆسەیە،خولێكی چەند ڕۆژەی كارگێریان بۆبكرابوایە بۆئەوەی شارەزایەكیان لەئەلف وبێ ئیدارەپەیدا بكردبوایە،ئەوەی من ئاگادارم هەندێك لەسەرپەشتیاران داوای لێبووردونیان كروەلەپۆستی سەرپەرشیاری وگەڕانەوەیان بۆپیشەی مامۆستایەتی،بەهۆكاری ئەوەی ،ئەوان هیچ شارەزایەكیان لەبواری كارگێریدا نییە،بۆیە تاوەكو تووشی حاڵەتی ناخۆش نەبنەوە لەكاتی سەردانی قوتابخانەكان.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو