هاوکاری بەسەر کەمدەرامەتان دابەش کرد

هاوکاری بەسەر کەمدەرامەتان دابەش کرد

 

موڕشید برادۆستی - سۆران: ئەمڕۆ یەکشەمە لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکومی و جەماوەری ناوچەکە, ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەل و پەل و پێداویستی نێو ماڵ بەسەر خیزانە کەمدەرامەتەکانی دەڤەری سۆران دابەش کرد .

نەهرۆ رواندزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاکسیۆنی پارتی بە زاری کرمانجی راگەیاند" دووا بە دووای بە دوواداچوونەکانمان بۆمان دەرکەوت خەلکێکی زۆری دەستکورت و کەمدەرامەت لە دەڤەری سۆران هەیە, بۆیە بە پێویستم زانی بەبۆنەی نزیک بوونەوەی جەژن لەسەر ئەرکی خۆم بەشێک لە پێداویستیە کارەباییەکانی نێو ماڵ کە پێکهاتبوون لە غەساڵەی جل شووشتن سەلاجە و تەلەفزیۆنیان بەسەر دابەش بکەین .
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراشی کرد" خۆشبەختانە زیاتر لە 130 خێزان لەو هاوکاریەمان سوود مەند بوون, هەوڵی تەوایش دەدەم ئەو خەلکەی پێویست و نەدارن هاوکاریان پێشکەش بکەم و ئەوەی لە توانام دابێت درێغی ناکەم.
شایەنی باسە, لە ماوەی رابردوو, نەهرۆ رواندزی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هاوکاری دارایی پێشکەش بە یانەی سۆران و رواندز و وەرزش وانان کردووە و چەندین کاری تری خێرخوازی لە دەڤەری سۆران بە ئەنجام گەیاندووە .

زۆرترین بینراو