هونەرمەندێك بەهۆی كێشانی جگەرە كوژرا

هونەرمەندێك بەهۆی كێشانی جگەرە كوژرا

زاری كرمانجی: هونەرمەندێكی وێنەكێش و پەیكەرتاش بەهۆی كێشانی جگەرە بەر لە بانگی مەغریب لەگەڵ چەند چەكدارێك دەبێتە دەمەقاڵییان و لە ئەنجامدا دەكوژرێت.
دوێنی 5-5-2020، عەدنان كدرش، دانیشتووی شاری یدلیبی سوریایە و جگە لە كاری وێنەكێشی كاری پەیكەر تاشیش دەكات و چەندین پەیكەری دروستكردووە و هەروەها وێنەی لەسەر دیوارەكان كێشاوە.
شاهیدانی رووداوەكە رایانگەیاند " سەرەتا دەمەقاڵی لە نێوان عەدنان و چەند چەكدارێك روویدا، بەهۆی ئەوەی عەدنان بەر لە بانگی مەغریب جگەرەی دەكێشا، دواتر چەند كەسێكی دیكەش هاتنە ناو بابەتەكە و شەڕ روویدا و چەكی سووك و نارینجۆكیش بەكار هێندرا و گووللە بەر عەدنان كەوت و بووە هۆی گیان لەدەستدانی".

زۆرترین بینراو