هۆشیاری تەندروستی گۆشەیەكی هەفتانەیە د. خالس قادر ئەحەمەد دەینووسێت


چەند پرسیار و گریمانەیەك


ئەگەر لە بری ڤایرۆسی كۆڕۆنای كۆڤید 19 ڤایرۆسی سارس با ، ببوایە بە پەتای جیهانی پاندمیك ، كە رێژەی مردنی 10%ە
ئەگەر ڤایرۆسی كۆڕۆنای مێرس بووایە، چی دەبوو ؟ كە ڕێژەی مردنی 35%ە
ئەگەر ڤایرۆسی ئیبولا بوایە ، ڕێژەی مردنی 50% چی روویدەدا ؟
ئەگەر ڤایرۆسی ئەنفلوەنزای بەراز بوایە ، ڕێژەی مردنی 60% یە
ئەو ڤایرۆسانەی ئاماژەمان پێدان هەموویان ، پێش كۆڤید بوونیان هەبووە ئێستاش ماون ، هەر كاتێكیش ئەگەریان هەیە بازبدەن و ببن بە پەتای جیهانی، واتە ئەوەی ئێستا تەنها خۆگەرمكردنی پێش یارییە بۆ مرۆڤایەتی بۆ یارییەكی گەورەتر و ترسناكتری داهاتوو .
تا ئێستا بۆ ئەم ڤایرۆسانە نە ڤاكسین و نە دەرمانی چارەسەریان نەدۆزراوەتەوە
واتە بۆ وەڵامی ئەو پرسیار و گریمانانە دەبێ دانبنێن بە دەستەوەستانی هەموو رێگە چاولێكەرییەكانی بیركردنەوە و زیرەكی و زانستەكانی مرۆڤ بۆ چارەسەركردنی هەڕەشەكانی ئەم سەردەم و ساڵانی داهاتوو، نەك تەنها بۆ رووبەڕووبونەوەی جەنگی ڤایرۆسەكان، بەڵكو بۆ پارێزگاری و پاراستنی مرۆڤایەتی و شارستانییەتەكەی لە هەڕەشەكانی سروشت لەشێوەی تسۆنامی، گەردەلوول، زەمین لەرزە و هتد...
چارە چییە ؟
كاتێك چیتر بیر و عەقڵی مرۆڤ ناتوانێت دەستەبەری پاراستنی بوونی بێت لەسەر زەمین، جیهان لەبەردەم هەڕەشە جددییەكانی یەك بەدوای یەكە .
مرۆڤایەتی تا ئێستا ئاشنایە بە تواناكانی عەقڵی بەئاگایی كە تواناكانی سنووردارە، ئەگەر بۆ چەرخەكانی پێشوو ئەم بەشەی عەقڵ سنوورەكانی تواناكەی بڕی دەكرد، بەڵام چیتر بۆ ئەم سەردەمە بەكەڵك نایەت، خۆشبەختانە مرۆڤ جگە لە عەقڵی بەئاگایی ئامرازێكی عەقڵی یەكجار بەهێزتر و ژیرتر و خێراتری لەبەردەستە، ئەویش عەقڵی سەروو بەئاگاییە بە بەكارهێنانی ئەو بەشەی عەقڵی مرۆڤ، دەكرێت مرۆڤایەتی بەرەنگاری هەڕەشەكانی ئێستا و داهاتووی سروشت ببێتەوە.

 

زۆرترین بینراو