هیچ بڕە پارەیەك لە عێراقەوە نەهاتووە بۆ خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت

هیچ بڕە پارەیەك لە عێراقەوە نەهاتووە بۆ خەڵكی هەژار و كەمدەرامەت

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ حكوومەتی عێراق فۆرمێكی بڵاوكردەوە بەرێگای ئۆنڵاین بۆ ئەوەی بە رێكارە یاسایەكان پربكرێتەوە و لەبەرامبەردا 150 هەزار دینار هاوكاری خەڵكی هەژار بكرێت، ئەو بڕە پارەیە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم نەهاتووە.
زەكیا سەید ساڵح، بریكاری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بە زاری كرمانجی راگەیاند:" بە هاوكاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوایان لە حكوومەتی عێراق كردبوو كە ئەو 150 هەزار دینارەی وەك هاوكاری بەسەر خەڵكی عێراق دابەشدەكرێت هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، لەسەر ئەم بابەتە تێگەیشتنێكی باش هەبوو، بەڵام تائێستا عێراق یەك دیناری لەو پرۆژەیە بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە كە بەناوی هاوكاری دیاری كرابوو بۆیە هێشتا چاوەرێی ئەوەین ئەو پارەیە بگات و دەست بەدابەشكردن بكەین.
بریكاری وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی جەختی لەوەشكردەوە:" لە ئێستادا تەنیا ئەو یارمەتییە ماددیانە دابەشدەكرێن كەلەلایەن سەرمایەدارو كەسایەتی و خێرخوازان دابینكران بوو و هیچ بڕە پارەیەك لە عێراقەوە نەهاتووە بەمەبەستی دابەشكردن وەك هاوكاری".

زۆرترین بینراو