هێشتا زیاتر لە دوو هەزار ئێزدی چارەنووسیان نادیارە

هێشتا زیاتر لە دوو هەزار ئێزدی چارەنووسیان نادیارە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی كردە سەر قەزای شنگال بە هەزارەها كەس بێ سەرۆشوێنكران، تا ئێستا چارەنووسی زیاتر لە 2 هەزار هاووڵاتی نادیارە .
حسێن قائیدی، بەرپرسی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی لە دهۆك بە زاری كرمانجی راگەیاند:" بەهۆی هێرشەكانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال لە ساڵی 2014 بە هەزاران كەس لەلایەن رێكخراوی داعش رفێنران تا ئێستا ژمارەیەك لەو رفێنراوانە بێ سەروشوێنن".
ئەوەشی گووت:" بە یارمەتی راستەوخۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی ئێزدی لە دەست داعش رزگاركراون و ژمارەیەكیش ماون و چارەنووسیان نادیارە".
بەرپرسی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی لە دهۆك ئەوەشی خستەڕوو : هێشتا دوو هەزار و 888 كەس لە رفێنراوان بێسەروشوێنن، جگە لە كۆچی 100 هەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات بەهۆی هێرشەكانی داعشەوە".

زۆرترین بینراو