هێشتا لە بارەی كۆبوونەوەی سبەی رێككەوتن نەكراوە

هێشتا لە بارەی كۆبوونەوەی سبەی رێككەوتن نەكراوە


زاری كرمانجی- بەغداد: ئەندام پەرەلەمانێكی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەری زاری كرمانجی راگەیاند " هێشتا كوتلەكان نەگەیشتوون بە رێككەوتن و ئێمەش بڕیاری كۆتاییمان نەداوە بۆ بەشداری كردن یا نەكردن".
نەهرۆ مەحموود رواندزی زیاتر گووتی" بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە كابینەی محەمەد عەلاوی كۆ ببێتەوە، تا ئێستا دیار نییە ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن یا نە ".
زیاتر گووتی " كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق زیاتر كۆبوونەوەیەكی سیاسییە و پەیوەندی بە رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانەوە هەیە و دواتریش كوتلەكانیان لە پەرلەمان بڕیاری لەسەر دەدەن، بەڵام تا ئێستا رێككەوتن نەكراوە، لەبەر ئەوەی رێژەی یاسایی ژمارەی پەلەمانتاران ئامادە نەبن كە ١٦٦ ئەندامە كۆبوونەوەكە ناكرێت و ئاماژەكانیش وای دەردەخەن كە ناكۆكییەكی زۆر لەم بارەوە هەیە."
ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق گووتیشی " هێشتا فڕاكسیۆنی پارتی و فڕاكسیۆنەكانی كوردستان بڕیاری كۆتاییان لەبارەی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق نەداوە."
لە كۆتایی قسەكانیدا نەهرۆ رواندزی روونی كردەوە " تەنها كورد و سوننە نین كە تێبینی زۆریان هەیە، بەڵكو بەشێك لە شیعەكانیش رێكنەكەوتوون".

 

زۆرترین بینراو