هێلكە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ بەسوودە

هێلكە بۆ نەخۆشیەكانی دڵ بەسوودە

توێژەرانی بواری خۆراك ئاشكرایانكرد، كە هێلكە بەهۆی بوونی ژمارەیەك كانزاو ڤیتامین تێیدا، پارێزگاری لە سەلامەتی تەندروستی دڵ دەكات، لەلایەكی تریشەوە لە ڕێژەیەكی بەرزی پرۆتین پێكهاتووە . توێژەران ئاماژەیان بەوەدا كە هێلكە سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتینە، وە خواردنی هێلكەیەكی قەبارە ناوەند ڕۆژانە پێویستی جەستەی مرۆڤ لە پڕۆتین بە ڕێژەی 11% دابین دەكات .
هێلكە لە سلینیۆم و یۆد و ڤیتامین "D" و "B" پێكاهاتووە، كە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات . هەروەها ترشی زیانبەخش كە مولوولەكانی خوێن لەناودەبات‌و دەگۆڕێت بۆ ماددەیەكی تری كەم زیانبەخش .
لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد، كە خواردنی هێلكە یارمەتی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆلیسترۆل دەدات لەناو خوێندا، بەتایبەت لەلایەن ئەو كەسانەی بەدەست بەرزبوونەوەی كۆلیسترۆل دەناڵێنن لەناو خوێندا .
توێژەران ئەوەشیان وت" زەردێنەی هێلكە لە جۆرە پرۆتینێك پێكدێت، كە یارمەتی پاراستنی خوێن دەدات و مەترسی تووشبوونیش بە جەڵتەی خوێن كەم دەكاتەوە، لە كۆتاییشدا وتیان هێلكە بەرگری لە چاوەكانی مرۆڤ دەكات دژی هەر نەخۆشییەك .

زۆرترین بینراو