هێلكە نهێنی جوانیە

هێلكە نهێنی جوانیە

 

هێلكە وەك پێكهاتەیەكی گرنگی خواردەمەنی دادەنرێت كە سەرەڕای هەبوونی پرۆتین‌و چەندید ماددەی گرنگی خۆراكی، چێژو تامێكی تایبەتیشی هەیە و زیاتر لە بەیانیان سوودی لێوەردەگیرێت، چونكە ئامادەكردنی زۆر ئاسانە، هەروەها تامێكی خۆشیشی هەیە، لە هەمان كاتێشدا رێژەی خۆراكی زۆری تێدایە.
هێلكە وەكو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی خۆراكی، یارمەتی تێر بوونی مرۆڤ دەكات بۆ ماوەیەكی درێژ، بە هۆی بوونی پرۆتیین لە ناو سپێنە و زەردینەی هێلكەدا. بە پێی توێژینەوەكانی لالیسون تنیس لە نووسەری پەرتووكیدا بە ناوی Feed Your Skin, Starve Your Wrinkles، كە تیادا باس ئەكات كە هێلكە سەرەرای هەموو سوودەكانی بۆ جەستە دەوڵەمەندە بە چەندین مادەی خۆراكی كە زۆر پێوستن بۆ تەندروستی پێست، دوو مادەی خۆراكی زۆر سەرەكی لە ناو هێلكەدا هەیە، ئەویش choline وlutein. بە پێی توێژینەوەكانی تنیس مادەیCholine ئەندامێكە لە خێزانی ڤیتامین B بۆ پێكهێنانی بەشی چەوری لە چینی خانەكان، ئەمەش زۆر پێوستە بۆ بە كارهێنانی خانەی پێست، هەروەها مادەی Choline یارمەتی پاراستنی لەش دەدات لە ئاستی تەندروستیەكانی تری ڤیتامینB ، ئەم كارەش زۆر گرنگە، چونكە پێست پێویستی بە ڤیتامین B هەیە بۆ بەرهەم هێنانی وزەی كلوجین وە لالیستین، ئەم مادە پرۆتینە یارمەتیدەرێكی باشە‌و وا لە پێست ئەكات، هەر نەرم و جوان بێت، بەڵام مادەی Lutein ئەمەش هۆیەكی زۆر گرینگە بۆ زیاتر جوانی پێست، بەوە دەتوانن بەیانیان خواردنی هێلكە بخەنە ناو خواردنەكانتان بۆ پاراستنی پێستتان.
بۆ زیاتر جوانكاری پێست دەتوانن سپینەی هێلكە وەكو گیراوەەیكی تایبەت لە گەڵ كەمێك زەیتی زەیتون و یەك كەوچك ئاوی لیمو تێكەڵ بكەن بۆ سپی بوونی پێست بەسوودە، جێگای ئاماژەیە ئەم گیراوەیە بۆ هەموو پێستیك و هەموو تەمەنێك گونجاوە، و ئەنجامەكەی دلخۆشكەرە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو