هەردی سەلامی دڵفرۆشی کردە جەژنانە

هەردی سەلامی دڵفرۆشی کردە جەژنانە

ئا/هۆژین شەوکەت
هەردی سەلامی هونەرمەندی گەنجی کورد نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "دڵفرۆش" بۆ جەژن بڵاوکردەوە.
بە سپۆنسەری کۆرەک تیلیکۆم نوێترین بەرهەمی هەردی سەلامی وەک ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکرایەوە، کاری موزیکی گۆرانییەکە لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە بۆی کراوە، ڤیدیۆ کلیپەکە لە لایەن زانیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کراوە، نزار سەلامی ئەکتەری پر ئەزموونی کورد رۆڵی تێدا دەبینێت.
هەردی ماوەیەک بەر لە بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەی لە توڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە پۆستێکیدا باسی لە بەرهەمەی کردوو و گووتی "خەڵک هونەری راستەقینەی دەوێت، هونەری راستەقینەش کاری هەموان نییە چونکە پڕ لە بەرپرسیارێتی و ئەرکی سەختە، هەمیشە بە خۆم دەڵێم ژیان تەنها ئەمڕۆ نییە کارێک مەکە ساڵانێکی تر شەرم بکەیت لە بیستن و بینینی، خۆم و خودا دەیزانین ئەوەی دەیکەم چۆن پێوەی ماندوو دەبم و چەند بە دڵ دەیکەم، چونکە رێزگرتن لە هەوادارانم خاڵی سەرەتا و کۆتاییە بۆ من دەمەوێت ئەوانیش وەک خۆم شانازی بە بەرهەمەکانمەوە بکەن کارێک بکەم کە بتوانن بە بێ ترس و شەرم بڵێن (بەڵێ هەوادارین)".
لەم بەرهەمەی هەردیدا هونەری راستەقینە هەستی پێدەکرێت، تێکستێکی تایبەت و جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەوەشدا ئاوازێک پڕ بە مانای وشەکان، جیاواز لە بەرهەمەکانی تری ئەمجارەیان ئەکتەری دیار و پڕ ئەزموون نزار سەلام وەک ئەکتەرێک لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا رۆڵ دەبینێت خانمێکیش لەگەڵیان وە ئەستێرەیەکی درەوشاوە دیارە، هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کلیپەکە بینەرێکی زۆری هەبوو بە زووی لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بڵاوکرایەوە و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

 

 

 

زۆرترین بینراو