هەرێمی كوردستان چۆن كێشە و قەیرانەكانی تێپەڕاند؟

ڕائیب شێروانی

 

پاش چەندین پۆستی سیاسی و حكوومی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵبژێردرا، كە توانی هەرێم لە كێشە و قەیرانەكان ڕزگار بكات.
رۆڵی نێچیرڤان بارزانی رۆڵێكی بەهێز و دیبلۆماسیەت بوو، توانی لە ماوەیەكی زۆر كەمدا جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان بخاتەوە سەر رێچكەی ڕاست و رۆحێكی دیكە بداتەوە بەر هەرێم و بكەوێتە سەر سكەی دروست و هەرێم بەرەو پێشەوە ببات.
كارو خەباتی سیاسی سیاسەتمەدارێكی بەهێز و دیبلۆماتكارێكی نەرم، توانی هەرێم لە كێشە و قەیرانەكان ڕزگار بكات، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەتا لەگەڵ وڵاتانی جیهان باشتر بكات و دووبارە بەهێز بكاتەوە.
لە ماوەی سەرۆكوەزیرانی دا هەرێم لەرووی سیاسی، ئابووری و بازرگانی گەیشتە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان، ئێستاش كە بە نوێنەرایەتی گەلی كوردستان هەڵبژێرداوە چۆن لە رابردوو كاری كردووە كە كوردستان بەهێز بكات، لە یەكەم پەیامی خۆیدا بەڵێنی دا كە هەرێمی كوردستان بەهێزتر بكات، سەرۆكایەتی هەرێم بكاتە چەترێك بۆ یەكڕیزی لە نێوان لایەنە سیاسییەكان.
نێچیرڤان بارزانی دەوڵەتمەدار و ئەندازیاری ئاوەدانی، دیبلۆماتكارێكی بەهێز، سیاسەتمەدارانی جیهان، دۆست و نەیارانی بە كەسایەتییەكی سەركەوتوو و بە دیپلۆماتكارێكی پڕ ئەزموون و نەرم ڕەفتار و خاوەن بڕیاری دروست دەبینرێت، باس لە رۆڵ و خەباتی دەكەن، كە بە سیاسەت و دیبلۆماسیەتێكی نەرم توانی هەرێمی كوردستان لە كێشە و قەیرانەكان ڕزگار بكات".

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو