هەر ئەندامێك چوارساڵ ناسنامەی نوێنەكردبێتەوە مافی ئەندامێتی نامێنێت

هەر ئەندامێك چوارساڵ ناسنامەی نوێنەكردبێتەوە مافی ئەندامێتی نامێنێت

زاری كرمانجی-سۆران: بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، ئەندامانی سەندیكا ئاگادار دەكاتەوە كە پێویستە ئابوونەی ساڵانەیان بدەن و ناسنامەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.
ئیسماعیل ئیبڕاهیم، بەرپرسی بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەداخەوە هەندێ‌ لە ئەندامانی سەندیكای رۆژنامەنووسان بەهۆی كەمتەرخەمییەوە یان هەبوونی پیشەیەكی دیكە، چەند ساڵێكە ناسنامەی سەندیكای رۆژنامەنووسانیان نوێ‌ نەكردۆتەوەو ئایوونەی ساڵانەشیان نەداوە".
گووتیشی " بەپێی رێنماییەكانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، هەر ئەندامێك چوار ساڵ ناسنامەكەی نوێ‌ نەكردبێتەوە لەمەودوا مافی ئەندامێتی نامێنێ‌.

زۆرترین بینراو