هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

هەشت حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کرا

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، بەم شێوەیە:

پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.

سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتین دانە و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٣٠ ئازار ٢٠٢٠

زۆرترین بینراو