هەفتەی داهاتوو تاقیکرنەوەکانی خولی دووەم دەستپێدەکەن

هەفتەی داهاتوو تاقیکرنەوەکانی خولی دووەم دەستپێدەکەن

زاری کرمانجی
لەسەرەتایی هەفتەی داهاتوو تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی خوێندن لەکوردستان دەستپێدەکەن بۆئەو قوتابییانەی کەوتوون و لەوەرزی یەکەم دەرنەچوونە.
قوتابخانەکان لای خۆیانەوە خشتەی تاقیکردنەوەکانیان ئامادەکردووەو پێشتر لەکاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان، ئەم خشتەیەدراوە بەقوتابییان بۆئەوەی ئەو قوتابییەی کەوتووە بزانێت لەچ رۆژێک تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم ئەنجامدەدات.
لەم بارەیەوە مامۆستا خالید قادر، بەڕێوەبەری قوتابخانەی رەزانی بنەڕەتی تێکەڵاو لەرواندز،بەزاری کرمانجی راگەیاند " رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩-٨-٢٠٢٠، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەستپێدەکەن، بۆئەو مەبەستە داوا لە قوتابییانی خۆشەویست دەکەین ئاگاداری رۆژانی تاقیکردنەوەی بابەتەکانیان بن هەروەک پێشتر ئاگادار کرابوونەوە کە لە دواوەی کارتەکانیان رۆژانی تاقیکردنەوەکان بۆ نوسراوە، وەهەروەها دووبارە پێان رادەگەینینەوە تەنها بابەتەکانی وەرزی یەکەم بخوێنن چونکە تاقیکردنەوە تەنها بۆ وەرزی یەکەمە.

 

 

 

زۆرترین بینراو