هەورە بروسکە چەند ئاژەلێکی لەنێوبرد

هەورە بروسکە چەند ئاژەلێکی لەنێوبرد

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: بەهۆی هەورە تریشقەوە درەنگانی ئێوارەی دوێنێ لە چیای سەراوردیی سنووری ناحیەی هەریر، هەورە تریشقە لە چەند سەر ئاژەلێک ئەدات بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر خاوەنەکەی کەوت."
فاروق کەریم، بۆ زاری کرمانجی گووتی" ئێوارەی دوێنێ بارانێکی بەخور باری و هەورە تریشقەی لەگەڵ بوو، لەناکاو هەورە بروسکەکە لە نێوان دوو حەوشەی دا بەوهۆیەوە 11سەر بزن و کار و بەرخی لەنێوبرد."
ئەوەشی گووت" توانیمان 8لەو سەرئاژەلانە بکوژینەوە و گۆشتەکەی بکەین بەخێر و بەسەر خەڵکی گوندەکەمان دابەش بکەین."
جێگای باسە چیای سەراورد، کەوتۆتە بەرامبەر چیای برادۆست و لە وەرەزی بەهار و پایز خاوەن مەڕدارەکەکان بەمەبەستی چەراندنی پەزەکانیان رووی تێدەکەن."

زۆرترین بینراو