هەوڵێك لە ئارادایە كە فۆاد حوسێن دەنگ نەهێنێت

هەوڵێك لە ئارادایە كە فۆاد حوسێن دەنگ نەهێنێت

زاری كرمانجی: بە پێی ئەو زانیارییانەی لە پەرلەمانی عێراق گەیشتۆتە دەست زاری كرمانجی، لە لایەن هەندێك كەسی كوتلەی عەرەبی هەوڵێكی جددی بەشێوەی نهێنی و ئاشكرا لە ئارا دایە كە فوئاد حوسێن لە كاتی دەنگ دان بۆ وەگرتنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق یا وەزارەتی دارایی دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێت.
سەرچاوەكەی زاری كرمانجی ئاماژەی بەوەش كرد " بە بیانووی ئەوەی كە هیچ وەزیرێكی كابینەی پێشوو نابێ لە كابینەی نوێ ببێتەوە بە وەزیری كار لەسەر ئەوە دەكەن كە دەنگ بە فوئاد حوسێن نەدرێت".
هەروەها گووتیشی " ژمارەیەك ئەندام پەرلەمانی كوردیش بە هۆی ناكۆكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و كۆنە رقیان لە پارتی دەنگ بە فوئاد حوسێ، نادەن".
ئەمە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا فوئاد حوسێن تاكە كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوە یا دارایی، كە بۆ كوردە و لە نێو كوردیش پشكی پارتییە.

 

زۆرترین بینراو